٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دژەتیرۆری كوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر خرایە خوارەوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- دژەتیرۆری كوردستان لە ڕاگەیاندراوێكدا ئاماژە بەوە دەدات، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرا  تێك شكێندرا.

ئەمڕۆ سێشەممە 2/1/2024، دژەتیرۆری كوردستان ڕاگەیاندراوێكی بڵاو كردەوە و تێیدا باس لەوە كراوە كاتژمێر 9:52 خولەكی بەیانیی ئەمڕۆ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لەلایەن میلیشیا لەیاسادەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر کرابوو، تێک شکێندرا و خرایە خوارەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار