٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا ئیدانەی هێرشە درۆنییەكەی سەر هێزی پێشمەرگە دەكات

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا، راگەیەندراوێكی سەبارەت بە هێرشە درۆنییەكەی دوێنێ شەوی سەر هێزی پێشمەرگە بڵاو كردەوە و بە توندی ئیدانەی دەكات.

لە راگەیەندراوەكەدا كە بە زمانی فەڕەنسی بڵاو كراوەتەوە وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا بە توندی ئیدانەی ئەو هێرشە دەکات کە بە بەکارهێنانی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان لە دژی بارەگایەکی هێزەکانی پێشمەرگە شەوی ڕابردوو لە پیرمام، لە هەرێمی کوردستان ئەنجام درا.

ئاماژەی بە ئەوە داوە "دەبێت ئەم کارە توندوتیژ و ناسەقامگیرانە بوەستێن و ئەنجامدەرانیشیان دەستنیشان بکرێن و بدۆزرێنەوە."

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە "فەڕەنسا داوای ڕێزگرتن لە سەروەری و یەکپارچەیی خاکی عێراق و سەقامگیری و ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی خۆیدا دەکات لەلایەن هەموو لایەنەکانەوە.فەرەنسا دڵنیایی دەداتە دەسەڵاتدارانی فیدراڵی عێراق و هەرێمی کوردستان لە هاوسۆزی تەواوی خۆی."

هەواڵی پەیوەندیدار