مهسروور بارزانی پهیامێكی بهبۆنهی سهری ساڵی نوێوه بڵاو كردهوه

ھەولێر-KDP.info- ئهمڕۆ یهكشهممه، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بهبۆنهی سهری ساڵی نوێوه بڵاو كردهوه و ڕایگهیاند، هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان بێت.
مهسروور بارزانی، سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستان، له پهیامهكهیدا ئهوهشی خستووهته ڕوو، هیوادارین لە ساڵی نوێوە، کۆتایی بەو ستەم و نادادییە بێت کە بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی مووچەخۆرەکانی دەکرێت و کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە چارەسەر بکرێت.
ئهمهی خوارهوه دهقی پهیامهكهی سهرۆكی حكوومهتی ههرێمی كوردستانه:
بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینی 2024، گەرمترین پیرۆزبایی لە سەرجەم کوردستانییان، بە تایبەتی پێشمەرگە قارەمانەکان و هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ و بنەماڵە و کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان و هەروەها گەلانی عێراق و جیهان دەکەم، هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی خێر و خۆشی و خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنی زیاتری کوردستان بێت.
سوپاسی خۆڕاگری هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە ساڵی ڕابردوو، بەهۆی نەناردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێم لەلایەن حکوومەتی فیدراڵەوە، بارودۆخێکی سەختی داراییمان بەڕێکرد، هیوادارین لە ساڵی نوێوە، کۆتایی بەو ستەم و نادادییە بێت کە بەرامبەر خەڵکی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی مووچەخۆرەکانی دەکرێت و کێشەی شایستە داراییەکانی هەرێم، بە شێوەیەکی دادپەروەرانە و لە چوارچێوەی ڕێککەوتنەکان و یاسای بودجە چارەسەر بکرێت و مووچەخۆرانی هەرێمیش، وەک مووچەخۆرانی ناوچەکانی دیکەی عێراق، مانگانە مووچەکانیان بەبێ تێکەڵکردنی لەگەڵ کێشە سیاسییەکان وەربگرن .
داوا لە هێز و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان دەکەم کە بەرژەوەندییە باڵاکانی هەرێمی کوردستان بخەنە سەرووی بەرژەوەندییە حزبیی و کەسییەکان و لە پێناو پاراستنی ئارامی و مافە ڕەواکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان کار بکەن.
جێی خۆشحاڵییە کە ساڵی ڕابردوو، سەرەڕای بارودۆخی سەختی ئابووری، توانیمان بە هاوکاری کەرتی تایبەت، چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاری لە شار و ناوچەکانی هەرێمی کوردستان لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ئەنجام بدەین، هەروەها لە بواری دیپلوماسیش، پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی جیهان، لە ساڵی ڕابردوودا گەشەیەکی باشی كرد.
هیوادارم ساڵی نوێ، ساڵی کۆتاییهاتنی شەڕ و ئاڵۆزی و کاولکارییەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەموو جیهان بێت بەگشتی و ئاشتی و ئارامی جێگیر بێت و ساڵی دەستکەوت و گەشەپێدان و بووژانەوەی گشتگیریی کوردستان بێت.
ساڵی نوێ لە هەمووان پیرۆز بێت.




