سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە دەکات

ھەولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە دەکات بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
رۆژی شەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا، سەرەخۆشی لە وەزیری پێشمەرگە شۆڕش ئیسماعیل کرد بۆ کۆچی دوایی خوشکی.
سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی هاوخەمی خۆی پێگەیاند و هیوای خواست، خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.
لەلایەن خۆیەوە وەزیری پێشمەرگە، بەناوی خۆی و بنەماڵەکەیەوە، سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندی و هاوخەمی سەرۆکوەزیران مەسروور بارزانی دەربڕی.




