٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

كۆمسیۆن ئەنجامی كۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی عێراقی راگەیاند

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- ئەمشەو پێنجشەممە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق، ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكانی راگەیاند، لە پارێزگای نەینەوا پارتی بە 141052 دەنگ، چوار كورسی بە دەست هێنا و لە پارێزگای كەركووكیش بە 52278 دەنگ، دوو كورسی بەدەست هێنا.

لە پارێزگای نەینەوا، بەربژێرە دەرچووەکانی پارتی بریتیین لە ئەحمەد نازم دووپردانی، ئەحمەد كەنعان ئەحمەد، فارس سدیق بریفكانی و ئێریڤان مەهدی حاجی علو.

لە پارێزگای كەركووكیش، بەربژێرە دەرچووەکانی پارتی بریتیین لە حەسەن مەجید رەشید و شۆخان حەسیب حوسێن.

هەواڵی پەیوەندیدار