٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەستەی ژینگە: ئەمساڵ بە ھاوکاری حکوومەتی ھەرێم لە بواری ژینگە ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان گوتی: ئەمساڵ بە ھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە و چەندین چالاکی جۆراوجۆرمان ئەنجامداوە و گرنگترینیان بەشداریکردنمان بوو بەشێوەیەکی کارا لە کۆنفرانسی جیھانی گۆڕانی کەش و ھەوا لە ئیمارات.
ئازاد نوری عەوڵا، بەڕێوەبەری ھونەری لە دەستەی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمساڵ وەکو دەستەی ژینگە بەھاوکاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان هەنگاوی زۆر باشمان ناوە، گرنگترین چالاکیش بەشداریکردنمان بوو بەشێوەیەکی کارا لە کۆنفرانسی گۆڕانکاری کەش و ھەوا لە ئیمارات و وەرگرتنی داتایەک لە ھەرێمی کوردستان بۆ زانینی ڕێژەی سەوزایی، لە ئەنجوومەنی وەزیران بۆردێک پێکھاتووە بە بەشداری دەستەی ژینگە، ھەر کارێکی پەیوەندی بە ژینگەوە هەبێت لە وەزارەتەکان بەبێ ئێمە ناکرێت، سەوزکردنی کوردستانیش بەردەوامە، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ھاوکاری و پاڵپشتێکی زۆر باشی ئێمەیە بۆ ھەموو کارەکان.
ئازاد نوری عەوڵا گوتیشی: جگە لەوە ئێمە لەگەڵ عێراق ٢٠ ڕێککەوتنی جیاجیامان ھەیە کە پەیوەستن بە ژینگە، بۆیە ھەنگاوی زۆر باشمان ناوە بۆ باشترکردنی ژینگەی ھەرێمی کوردستان، هاوکات بەھۆی ئەوچالاکی و کارانەی ئەنجامدراون ھەنگاوی زۆر باش لە بواری ژینگە نراوە و ئێستا ژینگەی ھەرێمی کوردستان لە ئاستێکی زۆر باش دایە و لە ھەرێمی کوردستان ھیچ ھەنگاوێک بەبێ ئێمە نانرێت، چونکە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆر بەژینگە دەدات.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار