دژەتیرۆری کوردستان: درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە هەولێر خرایە خوارەوە

هەولێر-KDP.info- ئەمشەو لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە.
دژەتیرۆری کوردستان بڵاوی كردەوە، کاتژمێر 19:50ی ئەمشەوی چوارشەممە لە نزیک گوندی ئاشۆکانی سەر بە ناحیەی بەحرکە لە پارێزگای هەولێر، درۆنێکی بۆمبڕێژکراو لە لایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە خرایە خوارەوە و هیچ زیانێکی گیانی و ماددیی لێ نەکەوتەوە.




