٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

پڕۆژەی قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ ئەنجام دەدرێ

سەرچاوە: KDP.info

زاخۆ _KDP.info_ جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ گوتی: ئەمساڵ حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەسەدان پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە زاخۆ جێبەجێکردووە، یەکێک لەوانە پڕۆژەی کۆڕنیشە کە قۆناغی یەکەمی تەواو بووە و دەست بە قۆناغی دووەم دەکرێت درێژییەکەی ٥کم دەبێت.

ھێژا محەمەد، جێگری سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگییەکی تایبەتی بە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ داوە، ئێستا زاخۆ لەڕووی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری چۆتە قۆناغێکی دیکە و چەندین پڕۆژەی ستراتیژی گرنگ و خزمەتگوزاریی لە ھەموو بوارەکاندا ئەنجامداوە، وەکو تەندروستی، پەروەردە، رێگاوبان و ھەموو کەرتەکانی دیکە، بڕیارە لە ماوەیەکی کەمدا قۆناغی دووەمی کۆڕنیشی زاخۆ ئەنجامبدرێت، درێژییەکەی ٥ کم دەبێت و تەواوکەری قۆناغی یەکەمە و بووەتە جێگەی سەرنجی گەشتیاران و بەردەوام سەردانی دەکەن.

ھێژا محەمەد گوتیشی: ئەمساڵ لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بە سەدان پڕۆژەی جۆراوجۆر بە ملیاران دینار ئەنجامدراون و بەردەوامیش پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێن، بۆیە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان ئەمساڵ بۆ ئەنجامدانی پڕۆژە گرنگی زۆری بە ئیدارەی سەر بەخۆی زاخۆی داوە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار