سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان سه‌ره‌خۆشى له شێح جه‌مال ئه‌لزارى ده‌كات

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2023/12/27 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ به‌ڕێز شێخ جه‌مال الزارى، سه‌رۆكى حزبى پرۆژه‌ى نیشتمانیى عێراقى، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى مامیان، سه‌ره‌خۆشى له خۆیان و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد.
به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، وێڕاى ده‌ربڕینى هاوخه‌مى، هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به خانه‌واده و كه‌سوكارى ببه‌خشێت.
لاى خۆیه‌وه به‌ڕێز شێخ جه‌مال ئه‌لزارى، سوپاس و پێزانینى خۆیان و خانه‌واده و كه‌سوكاریان بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا ده‌ربڕى.




