٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

داتای پڕۆژە ئەنجامدراوەکانی ئەمساڵی شارەوانی ھەولێر

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_  سەرۆکی شارەوانی ھەولێر گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە دابینکردنی خزمەتگوزاری بۆ خەڵک دەدات، ئەمساڵ شارەوانی ھەولێر بەشێوەیەکی گشتی لە ھەولێر چەندین پڕۆژەی لە چەندین بواردا جێبەجێ کردوون.

عەبدولواحید ئەحمەد، سەرۆکی شارەوانی ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەو پڕۆژانەی لەسەر داھاتی ١٥% و ١٠٠%ی سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێر  جێبەجێکراون ژمارەیان ٢٧ پڕۆژەیە بە گوژمەی ٣ملیار و ٩٤٢ملیۆن و ٧٥٥ھەزار و ٢٢٠هەزار دینار، گرنگترینیان دروستکردنی ڕێڕەوی نابینایان  لەسەر شۆستەی  شەقامی شارەوانی تا دەگاتە چوارڕێیانی شێخی چۆلی، شۆستەی  پارکی شار و قەیسەری و قەڵا لە شەقامی باتە، کردنەوەی شەقامە ناوخۆییەکانی گەرەکی مەریوان لە ھەشتی حەسارۆک، دروستکردن و قیڕتاوکردنی شەقامی ٢٠ مەتری  لە ناوچەی پیشەسازی باشوور، کۆنکریتکردنی  چەند شەقامێکی  گوندی گردەڕەشەی گەورە، نوژەنکردنەوەی شەقامێک لە گەرەکی ئازادی، قیڕتاوکردنی شەقامێکی ٢٠ مەتری لە گەڕەکی ئازادی، قیڕتاوکردنی چەند شەقامێک لە تیماری گەورە و چاککردنەوەی شەقامی سەرەکی شاری زیلان لە  نزیک بەنزینخانەی شێر  لەگەڵ چەندین پڕۆژەی دیکە.

عەبدولواحید ئەحمەد گوتیشی: پڕۆژەکانی بەرێوبەرایەتی خزمەت گوزاری  و ژینگەپارێزی  سەر بە سەرۆکایەتی شارەوانی ھەولێریش بریتییە ٥٦١ھەزار و ٣٦٠تەن زبڵی کۆکراوە لە زبڵخانەی کانیقرژاڵە، داپۆشینی ٥٦١ھەزار و ٣٦٠تەن زبڵ لە کانیقرژاڵە کە نۆ ملیار و ٣٣ملیۆن و ٩٨٠ھەزار دیناری تێچووە.  لەلایێکی دی بەڕێوەبردنی شێڵتەری سەگە بێلانەکان و کۆکردنەوەیان کە ژمارەیان ٣ھەزار و ٣٠٠سەگ بووە.

جگە لەوەش  ١١٢ھەزار و ٥٩٩دار و ٧٥ھەزار و ٥٢٤ گوڵی جۆراوجۆر چێندراون بەمەش ڕێژەی سەوزایی لە ٥% بۆ ٢٠% زیادکراوە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار