ئومێد خۆشناو: هه‌ولێر ئومێدی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تییه و پێویستە هه‌رچی زووه ڕێكاری توند بگیرێتەبەر بۆ ڕاوه‌ستانی هێرشه‌كان

پارێزگاری هه‌ولێر، ئاماژه بۆ ئەوه ده‌كات دووباره‌بوونه‌وه‌ی هێرش بۆ سه‌ر فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر له‌خزمه‌تی هیچ لایه‌نێك نییه و هه‌ولێر ئێستا چاوی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌رە و ده‌بێت به پارێزراوی بمێنێته‌وه هه‌رچی زووه ده‌بێت ڕێكاری ئه‌منی توندی بگیرێته‌به‌ر.
ڕایشیگه‌یاند: چاومان له‌وه‌یه سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا ڕه‌زامه‌ندی بدات له‌سه‌ر ناردن و جێگریكردنی سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی بۆ هه‌ولێر له‌پێناوی پاراستنی ئارامی و سه‌قامیگری، چونكه ئێستا زیاتر له 40 نوێنه‌رایه‌تی جیهان له هه‌ولێر هه‌یه ناكرێت به‌ئامانجگرتنی چه‌ند گروپێك بە موشەک ئارامی ئه‌م شاره بخرێته مه‌ترسییه‌وه، ئه‌كری حكوومه‌تی عێراقیش سه‌روه‌ری خۆی بپارێزێت و هەڵوێستی توند وه‌ربگرێت بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی وه‌شاندنی ئه‌و موشه‌كانه بۆ سه‌ر هه‌ولێر بنه‌بربكه‌ن و ئه‌و گروپانه كۆنترۆڵ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چیتر كوردستان نه‌كه‌نه ئامانج.




