٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دامەزراندن لە دژەتیرۆری عێراق خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_ دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەرگای دامەزراندنی کردۆتەوە، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش لە فەرماندەی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق دەڵێت: ئەو دامەزراندنە خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە و بۆ ھەموو خەڵکی عێراق و ھەرێمی کوردستانە.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە فەرماندەیی ئۆپراسیۆنی ھاوبەشی عێراق، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: دەزگای دژەتیرۆری عێراق دەرگای دامەزراندنی کردووەتەوە و بەردەوامیش خەڵک داواکاری پێشکەش دەکەن، تا ئێستا ١٥ ملیۆن کەس داواکارییان پێشکەش کردووە و خەڵکی ھەرێمی کوردستانیش دەگرێتەوە، بەڵام بۆ دەوامکردن پێویستە بچن لە خوارووی عێراق دەوام بکەن.

لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: لینکێک کراوەتەوە و خەڵک لەڕێگەی ئەو لینکەوە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن.

بڕیارە چوار ھەزار کەس بۆ دەزگای دژە تیرۆری عێراقی دابمەزرێنن و ماوەی کاراکردنی لینکیش سێ ڕۆژە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار