٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

گەرمیان.. چەندان پڕۆژەى گرنگ به‌ دەیان ملیار دینار جێبەجێ دەکرێن

سەرچاوە: KDP.info

گەرمیان-KDP.ino- حکوومەتى هەرێمى کوردستان، لە چوارچێوەى خزمەتکردنى هاووڵاتییانى گەرمیان، پڕۆژەکانى ڕێگاوبان و ئاو و ئاوەڕۆ و کارەبا و چەندان پڕۆژەى تر بە بودجەى دەیان ملیار دینار جێبەجێ دەکات.

ئەندازیار عومەر وەلى، بەڕێوەبەرى پلاندانان و بەدواداچوونى ئیدارەى سەربەخۆى گەرمیان، لە لێدوانێکى تایبەتدا، بە ماڵپەڕى فەرمیى پارتى دیموکراتى کوردستانی ڕاگەیاند، پڕۆژەى ڕێگاى کەلار دەربەندیخان، کارکردن تێیدا بەردەوامە، بودجەکەى ١٨٣ ملیار دینارە، درێژییەکەى ٤٢ کیلۆ مەترە، بەپێی ئەو بودجەیەى مانگانە حکوومەت بۆ بەڵێندەرەکان تەرخانى دەکات، پڕۆژەکە تەواو دەکرێت.

ناوبراو دەشڵێ، لەمساڵدا کارکردن لە ڕێگاى کەلار کفرى تەواو بووە، تەنها ئەوە نەبێت چەند ڕێگایەکى تری بۆ زیاد کرا، قیرکردنى چەند گوندێک دەکەوێتە سەر ئەو ڕێگا سەرەکییە، هەروەها کارکردن لە پڕۆژەى ستراتیژى کەلار سلێمانى بەردەوامە، ئەم پڕۆژانە، پڕۆژەى گرنگى ڕێگاوبانن بۆ دەڤەرى کەلار.

هەروەها گوتى، ١٤٩ پڕۆژەمان هەیە لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان، کە لە ساڵانى ڕابردوودا بەردى بناغەیان داندراوە، پێیان دەگوترێت پڕۆژەى بەردەوام، بەشێکى زۆریان بودجەکانیان لەسەر پتڕۆ دۆلارە، بەشێکیان بەهۆى قەیرانى داراییەوە کارکردن تێیاندا ڕاگیراوە، بڕیاریشە ئەو پڕۆژانەى پتڕۆ دۆلار بخرێنە سەر وەزارەتە پەیوەندیدارەکان.

ئاماژەش دەدات، ٢٠ پڕۆژەمان لە ئێستادا کارکردن تێیاندا بەردەوامە، بەپێی ئەو بودجەیەى حکوومەت بۆیان خەرج دەکات، بەڵێندەرانى جێبەجێکار کارى تێدا دەکەن، کە لە سێکتەرەکانى ڕێگاوبان و ئاو و کارەبا و ئاوەڕۆ پێکهاتوون.

گوتیشی، لە ماوەى مانگى ڕابردوودا، ئەنجوومەنى وەزیرانى هەرێمی کوردستان بڕیاری دا بە دابینکردنی بودجەى دوو ملیار و ٤٠٠ ملیۆن دینار، کە لە پڕۆژەى کارەبادا بۆ قەزاى کفرى جێبەجێ بکرێت.

 

عەزیز ڕەسووڵ

 

هەواڵی پەیوەندیدار