مەکتەبی سیاسی پرسەنامەیەک ئاراستەی خانەوادەی لالە سەرحەد خەلیفە یونس دەکات

ھەولێر-KDP.info- مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، پرسەنامەیەکی ئاراستەی خانەوادەی خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس) کرد.
ئەمەی خوارەوە دەقەکەیەتی:
بەڕێزان خانەوادەی خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس)
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ھەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی عەشیرەتی ڕۆغزایی و کەسایەتی دیاری دەڤەری شارەزوور و دەورووبەری خوالێخۆشبوو (لالە سەرحەد خەلیفە یونس) مان بیست، بە خەمناکییەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی ئێوە و کەسوکار و بنەماڵە بەڕێزەکەتان دەکەین، خۆمان بە ھاوبەشی خەمتان دەزانین.
ئومێدەوارین دڵنەوایی و ھاوخەمی دۆست و ئازیز و خزمانی خوالێخۆشبوو ببێتە مایەی سەبووری و ئارامگرتنتان و لە خەم و خەفەتتان کەم بکاتەوە، جارێکی دیکە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان دووبارە دەکەینەوە، داواکارین لە خوای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەھەشتی بەرین شاد بکات و ئێوەش لە کۆستی دیکە بە دوور بگرێت.
مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣




