سەرۆکی ھەرێمی کوردستان پرسەنامەیەک بۆ کۆچی‌دوایی لالە سەرحەد خەلیفە یونس بڵاودەکاتەوە

هه‌ولێر-KDP.info- سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان پرسه‌نامه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی به‌هۆی كۆچی دوایی لاله سه‌رحه‌د خه‌لیفه یوونس كه‌سایه‌تی ناسراوی كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاو كرده‌وه.
دەقی پرسەنامەکەی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان:
بۆ کۆچی دواییی کەسایەتیی کۆمەڵایەتیی ناسراو خوالێخۆشبوو لالە سەرحەد خەلیفە یوونس، سەرەخۆشی لە خانەوادە و کەسوکاری بەڕێزیان و خزمانی دەکەم، ھاوبەشی خەمیانم. لە خوای مەزن داواکارم گیانی بە بەزەیی و میھرەبانیی خۆی شاد بکات و ئارامی و دڵنەوایی بە ھەمووان ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سەرۆکی ھەرێمی کوردستان
٢٠٢٣/١٢/٢٥




