٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.محەمەد شوکری: تا ئێستا نزیکەی ١٥٠ھەزار ھەلی کارمان بەشێوەی ڕاستەوخۆ ڕەخساندووە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان گوتی: لەم کابینەیە بە گوژمەی زیاتر لە ١٧ملیار دۆلار مۆڵەت بە زیاتر لە ٤٠٠ پڕۆژە لە ١١ سێکتەری جیاواز دراوە، ئەو پڕۆژانەش تا ئێستا  نزیکەی ١٥٠ھەزار ھەلی کاری ڕاستەوخۆی بۆ خەڵک ڕەخساندووە.

د.محەمەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرھێنان لە ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ٢٨/٧/٢٠١٩ تا ٢١/١٢/٢٠٢٣ مۆڵەت بە ٤٠٤ پڕۆژە دراوە، لە هەولێر ١٥٩ پڕۆژە، لە ھەڵەبجە ٥ پڕۆژە، لە گەرمیان ٢٣ پڕۆژە، لە ڕاپەرین ١٠ پڕۆژ، لە سلێمانی ١١٠ پڕۆژە، لە سۆران ٧ پڕۆژە، لە زاخۆ ١٦ پڕۆژە و لە دھۆک ٧٤ پڕۆژە، سەرمایەی سەرجەم پڕۆژەکان ١٧ملیار و ٢٥٦ملیۆن و ٥٣١ھەزار و ٢٦٣دۆلارە.
دەشڵێت: ئەو پڕۆژانە لە ١١ سێکتەری جیاواز مۆڵەتیان پێدراوە، ئەوانیش بازرگانی، بانکەکان، تەندروستی، پیشەسازی، گەشتیاری، فێرکردن، کشتوکاڵ، نیشتەجێبوون، ھونەری و وەرزشین.
دکتۆر محەمەد شوکری گوتیشی: لە پڕۆژەکانی وەبەرھێنان بەشێوەی ڕاستەوخۆ نزیکەی ١٥٠ھەزار ھەلی کارمان ڕەخساندووە و بە ناڕاستەوخۆ ژمارەکە زیاتریشە.
بەپێی بڕیارێکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانیش پێویستە ھەر پڕۆژەیەکی مۆڵەتی پێدەدرێت ٧٥%ی کرێکاری پڕۆژەکان ناوخۆیی بن و کار بکرێت بۆ ئەوەی ڕێژەکە زیاتریش بکرێت، بۆیە ئێستا ھەر پڕۆژەیەک مۆڵەتی پێبدرێت یەکێک لە مەرجەکان ئەوەیە ٧٥%ی کرێکارەکان ناوخۆیی بن.

بڵند ئیبراھیم 

 

هەواڵی پەیوەندیدار