پەیامی پیرۆزبایی مهسروور بارزانی بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح

هەولێر-KDP.info- سهرۆكوهزیران مهسروور بارزانی بهبۆنهی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح پهیامێكی پیرۆزبایی بڵاوكردهوه، له بهشێكیدا هاتووه: لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
دهقی پهیامهكهی مهسروور بارزانی:
بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیح (دروودی خوای لەسەر بێت)، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی سەرجەم کریستیانانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە خۆشی و شادی و ئارامیدا، ڕۆژانی جەژن و پشوو بەسەر ببەن.
لەم بۆنە پیرۆزەدا، پابەندبوونی هەرێمی کوردستان بە پەرەپێدانی کولتووری بەیەکەوەژیانی ئاشتییانە و پاراستنی مافی گشت پێکهاتەکان دووپات دەکەینەوە.
جەژنتان پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بژین.
مەسروور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان




