٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ڕەحمان خانی: ھیچ مەترسییەک لەسەر بەنداوەکان نییە

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەھۆی بارانی دوو ڕۆژی ڕابردوو ئاستی ئاو لە بەنداوەکان زیادی کردووە و ھیچ بەنداوێکیش بەهۆی بارانەوە مەترسی لەسەر نییە.

ڕەحمان خانی، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە ڕۆژی ھەینیەوە شەپۆلێکی باران دەستی پێکردووە و ئاستی ئاو زیادی کردووە، لە ھەردوو بەنداوی دووکان و دەربەندیخان ڕێژەیەکی زۆر ئاو زیاد بووە، بەڵام زۆرترین ڕێژەی زیادبوونی ئاو لە بەنداوی دھۆکە، نزیکەی نیومەتر ئاو زیادبووە، ھیچ مەترسییەکیش لەسەر بەنداوەکانی ھەرێمی کوردستان نییە.

بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەکان دەشڵێت: ساڵانی ڕابردوو ئاستی ئاو بەھۆی کەم بارانی زۆر کەمی کردووە بارانی ئەمساڵ کاریگەری خۆی ھەیە لەسەر ئاستی ئاوی بەنداوەکان، ئەگەر بەنداوێک سەرڕێژیش بکات ئەوە ڕێڕەوی خۆی ھەیە.

ڕەحمان خانی ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: بەشێوەیەکی گشتی چاوەڕێی زانیاری دڵخۆشکەرین بۆ گلدانەوەی ئاو لە بەنداوی بچووک و گەورە، چونکە هەرچەند باران ببارێت ئاستی ئاو زیادتر دەبێت و ڕەوشی بەنداوەکان باشتر دەبێت، ڕەوشی بەنداوە بچووکەکانیش باشترە لە بەنداوی گەورە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار