٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمساڵ سێ نەخۆشخانە تەواو بوونە و داوای دروستکردنی ١٣ نەخۆشخانەی دیکەش کراوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر _KDP.info_ گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوتی: ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان ٣ نەخۆشخانەی ئەھلی تەواو بوونە و داوای دروستکردنی ١٣ نەخۆشخانەی دیکەش کراوە.

دکتۆر سەرکار سورچی، گوتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لە ساڵی ٢٠٢٣ لە ھەرێمی کوردستان ١٣ وەبەرھێنەر داوایان کردووە مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی ئەھلی دروست بکەن، ھەر ئەمساڵ لە ھەرێمی کوردستان سێ نەخۆشخانەی ئەھلی کارکردنیان تێدا تەواو بووە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییان کە لەلایەن وەزارەتی تەندروستی مۆڵەتیان پێدراوە.
دکتۆر سەرکار سورچی گوتیشی: ئەو سێ نەخۆشخانەیە پێشتر دەست بەدروستکردنیان کراوە و ئەمساڵ تەواو بوونە و کەوتوونەتە خزمەت ھاووڵاتییان، بەڵام ١٣ وەبەرھێنەر داوایان کردووە نەخۆشخانەی ئەھلی دروست بکەن کە ئێستا لەژێر لێکۆڵینەوە دان بۆ ئەوەی ڕێکارەکان تەواوبن و مۆڵەتیان پێبدرێت بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی تازە لە ھەرێمی کوردستان دروست بکەن.

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار