٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

قایمقامی مێرگەسۆر: ھیچ مەترسییەکی دروستبوونی لافاو لەسەر ھاووڵاتییانی مێرگەسۆر نییە

سەرچاوە: KDP.info

قایمقامی مێرگەسۆر ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ڕاستە زۆرترین ڕێژەی باران لە سنووری دەڤەری مێرگەسۆر باریوە، بەڵام بەھۆی ئامادەکارییەکانی پێشوەختە ھیچ مەترسیەک لەسەر شوێنی نیشتەجێبوونی ھاووڵاتییان نییە.

غەفوور ئەحمەد ، قایمقامی قەزای مێرگەسۆر بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: بەھۆی ئەو شەپۆڵەی بەفر و باران .. زۆرترین ڕێژەی بارانبارین لە سنووری قەزای مێرگەسۆر تۆمارکراوە و ٢٥٠ ملم باران باریوە، ئێمە وەک ئیدارەی قەزاکە، پێشتر ئامادەکاری تەواومان کردبوو تا گیانی ھاووڵاتییان پارێزراوبێت، دوێنێ تەنیا ئاو چووەتە نێو ماڵی دوو ھاووڵاتی و ھیچ زیانێکی ئەوتۆی نەبووە.
قایمقامی مێرگەسۆر دەشڵێت: پێشتر لەلایەن تیمەکانی حکوومەتەوە ھەموو ئامادەکاریەک بۆ بەرەنگاربوونەوەی لافاو کراوە و ڕێڕەوی ئاوی باران کراوەتەوە، دوێنێ مەلا مستەفا بارزانی خۆی سەردانی ئەو شوێنانەی کردووە کە مەترسییان لەسەرە.

غەفوور ئەحمەد ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: ھەموو فەرمانگەکانی حکوومەت خراونەتە حالەتی ئامادەباشی و تیمی فریاگوزی ئامادەن بۆ ھەر حالەتێکی دروستبوونی لافاو و ڕووداوی سروشتی بەھۆی بارانی بەخوڕ، لە دەڤەری مێرگەسۆر  ئاستی ئاو لە ھەندێ شوێن بەرزبوەتەوە، بەڵام تا ئێستا ئەو مەترسییەی دروست نەکردووە.

قائید میرۆ
 

هەواڵی پەیوەندیدار