هاووڵاتیان ده‌توانن له كوردستانه‌وه به‌ڕێگای وشكانی گه‌شتی عومره بكه‌ن

هەولێر-KDP.info- به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج و عومڕه‌ی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، له‌مه‌ودوا كۆمپانیاكانی حه‌ج و عومڕه‌ی ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستانه‌وه به شێوه‌یه‌كی فه‌رمیی عومره‌كاران به رێگای وشكانی بگوازنه‌وه عه‌ره‌بستانی سعوودیه.
(شێخ نیاز راغب نه‌قشبه‌ندی)، لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگه‌یاند: ماوه‌یه‌كی زۆره به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراق له گفتوگۆی به‌رده‌وامن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن گواستنه‌وه‌ی عومره‌كاران به رێگای وشكانی له هه‌رێمی كوردستان به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی رابگه‌ێینن.
به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له لێدوانه‌كه‌یدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه به‌رده‌وام دوو نوێنه‌ری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی حه‌ج وعومره‌ی هه‌رێمی كوردستان له سنووری ده‌روازه‌ی عه‌رعه‌ر ده‌بن بۆ هاوكاریكردنی هاووڵاتیان و ئه‌نجامدانی كارئاسانی بۆیان له‌كاتی گه‌شتكردنیان و گوتی: ئێمه به‌رده‌وام كارده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچییه‌كی پێویست بێت و له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی بێت پێشكه‌ش به هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌ین.
له كۆتایی لێدوانه‌كه‌یدا به‌رێوه‌به‌ری گشتی حه‌ج وعومره ده‌ستخۆشی له جه‌نابی وه‌زیری ئه‌وقاف و كاروباری ئایینی (د.پشتیوان صادق)،كرد كه تایبه‌ت زۆر هاوكار و پاڵپشت بووه سوپاسی ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عیراقی (شێخ سامی المسعودی)، كرد كه ڕووڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له‌م پرۆسه‌یه‌دا.




