نێچیرڤان بارزانى، فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى سێ دادوه‌ر واژۆ كرد

هەولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 2023/12/24 له ڕێوڕه‌سمێكدا له‌به‌رده‌م به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و پاش ئه‌وه‌ى فه‌رمانى هه‌رێمییان بۆ ده‌رچوو، هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان دادوه‌ر جاسم جه‌زا جافر، دادوه‌ر جاسم محه‌مه‌د مسته‌فا و دادوه‌ر تاهر عه‌لى حه‌سه‌ن بۆ ئه‌ندامیه‌تیى دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان، سوێندى یاسایی‌یان خوارد و ده‌ستبه‌كار ده‌بن.
له ڕێورهسمهكهدا كه به‌ڕێزان سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌رى و جێگرانى و سه‌رۆكى داواكارى گشتى ئاماده بوون، دواى سوێندخواردن، له دیدارێكدا سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى وێڕاى پیرۆزبایى و هیواى سه‌ركه‌وتن بۆ دادوه‌رانى به‌ڕێز، جه‌ختى له پارێزگارى و پشتیوانیى ته‌واوى خۆى بۆ سه‌ربه‌خۆییى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى و دادگاكان كرده‌وه، به شێوه‌یه‌ك كه ببێته مایه‌ى جێبه‌جێبوونى دادوه‌رى، هه‌روه‌ها جێى دڵنیایى و متمانه‌ى هاووڵاتیان.
له چوارچێوه‌ى بایه‌خدان به دامه‌زراوه‌ى دادوه‌ریدا و بۆ پڕكردنه‌وه‌ى پێداویستییه‌كانى ده‌سه‌ڵاتى دادوه‌رى، پاڵپشت به بڕگه‌ى شازده‌هه‌م له ماده‌ى ده‌یه‌مى یاساى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ـ عێراق، ژماره یه‌كى ساڵى 2005ى هه‌مواركراو و له‌به‌ر ڕۆشناییى داواكاریى ئه‌نجومه‌نى دادوه‌ریى هه‌رێمى كوردستان، سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و سێ دادوه‌ره به‌ڕێزه بۆ دادگاى پێداچوونه‌وه‌ى هه‌رێمى كوردستان واژۆ كردووه.




