٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دیاربەکر.. دکتۆر سالار لەگەڵ نووسەر و ڕووناکبیران باسی لە ڕۆڵ و نەخشی کتێب کرد

سەرچاوە: KDP.info

دیاربەکر-KDP.info- لە دیاربەکری باکووری کورستان، دکتۆر سالار عوسمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی، سەردانی پێشانگای کتێبی لە دیاربەکر کردوو ھەر لە پێشانگاکەدا لەگەڵ کۆمەڵێک نووسەر و ڕووناکبیر و ڕۆژنامەوانی بەنێوبانگ باسیان لە ڕۆڵ و نەخشی کتێب کرد، بەتایبەت لە بواری ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان و خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد.

دکتۆر سالار عوسمان، ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی و بەرپرسی بەشی ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندنی پارتی دیموکراتی کوردستان، سەردانی پێشانگای کتێبی لە دیاربەکر کردوو لەگەڵ بەشێک لە دەزگاکانی چاپ و وەشان و کۆمەڵێک نووسەر و ڕووناکبیر و ڕۆژنامەوانی بەنێوبانگ باسیان لە ڕۆڵ و نەخشی کتێب کرد لە ژیانی کۆمەڵگاکاندا، بەتایبەت لە بواری ئاشتی و پێکەوەژیانی گەلان و خزمەتکردن بە دۆزی ڕەوای گەلی کورد و چارەسەرە دیموکراسییەکان.

شایەنی باسە پێشانگای کتێبی دیاربەکر دوای چوار ساڵ جارێکی تر لەو شارە دەکرێتەوە و تێیدا لەپاڵ دەزگا و کتێبخانەکاندا ٣٧ وەشانخانەی کوردی و بە کۆی گشتی نزیکەی ٣٠٠ نووسەری کورد تێیدا بەشدارە.

لە پەراوێزی پێشانگاکەدا چەندین دیبەت و سیمیناری ئەدەبی و کولتووری بۆ نووسەران ڕێکخراوە.

هەواڵی پەیوەندیدار