٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

لە دھۆک حەوت تیم بۆ ڕاماڵینی بەفر پێکھاتوون

سەرچاوە: KDP.info

لە پارێزگای دھۆک بەھۆی بارینی بەفرەوە حەوت تیمی ڕاماڵینی بەفر کار دەکەن، بەرپرسێکی ڕێگاوبانی دھۆکیش دەڵێ: تیمەکانمان لە ئامادەباشیدان و ھەر شوێنێک شەپۆڵی بەفر بیگرێتەوە ڕێگاکانی خاوێن دەکرێنەوە.

کەمال محەمەد، بەرپرسی ڕاگەیاندنی  نوژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دھۆک بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: لە دوێنێوە تیمەکانی ئێمە خەریکی ڕاماڵینی بەفرن لەو ناوچانەی شەپۆڵی بەفربارین گرتوویەتیەوە، تیمەکانمان بەردەوامن لەسەر ڕاماڵینی بەفر، بەتایبەتی لە ھەندێ ناوچەی وەک کانیماسی بۆ دەروازەی نێودەوڵەتی سەرزێڕێ بەفرێکی زۆر

باریوە و لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تیمەکانمان بەردەوام لەسەر ڕێگاکە بوونە.
بەرپرسی نوژەنکردنەوەی ڕێگاوبانەکانی دھۆک دەشڵێت: ڕێگاکانی ناوچە شاخاوییەکانی دھۆک بە تەواوەتی لە بەفر پاککراونەتەوە و ئێستا ھاتوچۆی ھاووڵاتییان و بارزگانی لە ھەموو پارێزگای دھۆک ئاساییە.

کەمال محەمەد ڕوونیکردەوە: بەڕێوەبەرایەتییەکەمان حەوت تیمی ڕامالینی بەفری پێکھێناوە و بەسەر ئەو ناوچانەیدا دابەشکردوون بەفریان تێدا دەبارێت، لەھەر شوێنێکیش ئاستەنگی ھاتوچۆ دروست ببێت یانیش شەپۆڵی بەفر بیگرێتەوە تیمەکانمان بە ئامێری سەردەمیانەوە دەگەنە شوێنەکە.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار