٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زیبا تەھا: ھەیکەلی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەگۆڕدرێت

سەرچاوە: KDP.info

سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد، بەپێی بڕیاری کۆنگرە ھەیکەلی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بەتەواوەتی گۆڕانکاری بەسەردادێت، دەشڵێ: ئۆرگانەکانی ئافرەتان ڕاستەوخۆ سەر بە مەکتەبی سکرتاریەت دەبن.

زیبا تەھا، سکرتێری نوێی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە وەک ستافی نوێی سکرتایەتی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە پلان و نەخشەڕێگای نوێ دەست بە خزمەت دەکەینەوە، بەشێوەیەکی سەردەمیانە و بەپێی خواستی ئافرەتانی کوردستان کار دەکەین، لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار و حکوومەت ھەوڵدەدەین ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە ئافرەتان ھەموار بکرێنەوە و ئەوانەیشی پێویستن یاسای نوێی بۆ دەربکرێت.

سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان گوتیشی: یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لەسەر ئەو بنەمایەی یەکێتیەکە لەسەری دامەزراوە بەردەوام دەبێت، بەتایبەتی ئێمە بەگژ ھەموو ئەو داب و نەریتانەدا دەچینەوە لەگەڵ مافی مرۆڤ و مافی ئافرەت ناگونجێن، لەسەر بنەما دیموکراسییەکان بەردەوام دەبین و پرسی نیشتمانی لە ئەولەویەتی کارەکانی ئێمە دەبێت.

زیبا تەھا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە کۆنگرە گۆڕانکاری بەسەردا ھاتووە و دوای دەستبەکاربوونمان گۆڕانکاری گەورە دەکەین لە ڕێکخراوەکەمان، بەتایبەتی بەپێی پەیڕەوی نوێ سکرتاریەت ڕاستەوخۆ پەیوەندی لەگەڵ ناوەندی چالاکی ئافرەتان دەبێت، ئورگانەکانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ڕاستەوخۆ پەیوەندییان بە سکرتاریەتەوە دەبێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار