٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ساماڵ عەبدولڕەحمان: ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی دەروازە سنوورییەکان ڕێککەوتوون

سەرچاوە: KDP.info

بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێمی کوردستان دەڵێ: ھەرێم و بەغدا لەسەر پرسی بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان گەیشتوونەتە ڕێککەوتن و دوای پشووی سەری ساڵ شاندێ ھەرێمی کوردستان دەچێتەوە بەغدا.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: ئێمە وەک شاندی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا گەیشتووینەتە ڕێککەوتن لەسەر بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان و بڕیارە لەسەر بنەمای ئەو ڕێککەوتنە کار بکەین، ڕێککەوتنەکە لەچەند خاڵێک پێکھاتووە و بڕیارە دوای کۆتایی ھاتنی پشووی سەری ساڵ شاندی ھەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکاتەوە.
بەڕێوەبەری گشتی گومرکی ھەرێم دەشڵێت: بەپێی یەکێک لە خاڵەکانی ڕێککەوتنەکە ھەرێم و بەغدا لیژنەیەکی ھاوبەش دروست دەکەن و سەردانی دەروازە سنوورییەکان دەکات بۆ ئەوەی بڕیار لەسەر چەند دەروازەیەک بدرێت کە مەرجی دەروازەیان تێدایە بەفەرمیی بناسێندرێن، ئەگەریش مەرجیان تێدا نییە دابخرێن و کۆتایی بەو بابەتە بێنین.

ساماڵ عەبدولڕەحمان ئاماژەی بۆ ئەوە کرد: یاسای دەروازە سنوورییەکان ھەموار دەکرێتەوە بەتایبەتی بڕگەی ژمارە ١٣ی ساڵی ٢٠١٩ .. یاسای نوێ دەردەکرێت، بڕیاردراوە ھەماھەنگی ھەبێت لەنێوان ھەردوولا بۆ ئەوەی پێکەوە کار بکەین بۆ بەڕێوەبردنی دەروازە سنوورییەکان بەشێوەیەکی ئاسایی.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار