٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

زێباری بۆ KDP: بڕیارەکە لای سەرۆکی ئەمەریکایە.. کۆنگرێس بڕیاری داوە

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر-KDP.info- راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان گوتی، ئەمەریکا بڕیاری داوە سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ھەرێمی کوردستان دابین بکات و چاوەڕێ دەکرێت لە ساڵی نوێ دابین بکرێت، کە ئەمەش دەبێتە پاڵپشتیەکی زۆر باش بۆ ھەرێمی کوردستان بۆ ئەوەی ڕێگری لەو مووشەکانە بکرێت کە ئاراستەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت.

بابەکر زێباری، راوێژکاری سەربازی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "دابینکردنی سیستەمی بەرگری ئاسمانی بۆ ھێزی پێشمەرگە لەلایەن ئەمەریکا زۆر گرنگە، واتا سیستەمەکە بۆ ھەر جۆرە چەکێک بێت وا دەکات پاڵپشتیەکی زۆر باش بۆ ھەرێمی کوردستان بێت، چونکە ئێمە لەوە کەموکوڕیمان ھەیە و زۆریش پێویستمان پێ ھەیە".

بابەکر زێباری گوتیشی: "ئەمەریکا خۆی بڕیاری داوە سیستەمی بەرگری بۆ عێراق و ھەرێمی کوردستانیش دابین بکات، چونکە دەزانن بەردەوام ھەرێمی کوردستان و عێراق بەناوی ئەمەریکا تۆپباران و مووشەکباران دەکرێت، بۆیە خۆیان دەیانەوێت و لەکۆنگرێس بڕیاری لێ دراوە، ئێستاش بڕیارەکە لای سەرۆکی ئەمەریکایە دڵنیام ئەویش ڕەزامەندی دەدرێت و چاوەرێ دەکرێت بۆ ساڵی نوێ دابین بکرێت".

زێباری باسی لەوەشکرد: "چەند پێداویستی بەرگریمان ھەبێت کەمە، چونکە دەتوانێت ئەو سیستەمە زۆرینەی ئەو مووشەکانەی ئاراستەی ھەرێم دەکرێن ڕێگری لێ بکرێت، بۆیە ھەنگاوێکی گرنگە و پاڵپشتیەکی باشیشە بۆ ھەرێمی کوردستان".

 

بڵند ئیبراھیم

هەواڵی پەیوەندیدار