٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سکرتێری نوێ و ئەندامانی سکرتارییەتی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان هەڵبژێردران

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان کۆتاییهات و سکرتێری نوێ و ئەندامانی سکرتارییەت هەڵبژێردران.

رۆژی هەینی، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە دووەم رۆژی کۆنگرەدا (زیبا تەها)ی وەکو سکرتێری نوێی رێخکراوەکە هەڵبژارد.

لە کۆنگرەکەدا یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان حەوت ئەندامی بۆ سکرتارییەتی رێکخراوەکە هەڵبژارد، کە دوویان لە سنووری هەولێر، دوو لە دهۆک، یەک لە سلێمانی، یەک لە کەرکووک و یەکێکیش خەڵکی سنووری شنگال بوو لە پارێزگای نەینەوا.

 ناوی ئەوانەی لە کۆنگرەدا هەڵبژێردران:

- زیبا ته‌ها، لە سنووری هەولێر - سكرتێری یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان

- شاناز محه‌مه‌د، لە سنووری هەولێر - ئەندام

- لیا سەیفەدین، لە سنووری سلێمانی - ئەندام

- زەری نەوزاد، لە سنووری دهۆک - ئەندام

- سوهام سه‌ڵاح، لە سنووری دهۆک - ئەندام

-کەژاڵ هیدایەت، لە سنووری کەرکووک - ئەندام

- دلڤین خه‌له‌ف، لە سنووری شنگال - ئەندام

کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان رۆژی پێنجشەممە 21-12-2023 دەستیپێکرد و رۆژی هەینی لە دووەم رۆژیدا کۆتاییهات.

هەواڵی پەیوەندیدار