ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان كۆتاییهات

هه‌ولێر-KDP.info- پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت كۆتاییهات كه تێیدا حه‌وت ئافره‌ت به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێردران و سێ دیكه‌یش به یه‌ده‌گ ده‌ستنیشان كران.
كاتژمێر دووی نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ له درێژه‌ی كار و چالاكییه‌كانی كۆنگره‌ی نۆیه‌می یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پڕۆسه‌ی ده‌نگدان به به‌شداری 142 ئافره‌ت ده‌ستیپێكرد و تێیدا حه‌وت ئافره‌ت به ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سكرتاریه‌ت هه‌ڵبژێردران و سێ دیكه‌یش به یه‌ده‌گ ده‌ستنیشان كران.
هه‌ر یه‌ك له زیبا ته‌ها له هه‌ولێر به 100 ده‌نگ، شاناز محه‌ممه‌د له هه‌ولێر به 70 ده‌نگ، زه‌ری نه‌وزاد به 61 ده‌نگ له دهۆك، سوهام سه‌ڵاح به 55 ده‌نگ له دهۆك، لیا سه‌یفه‌ددین به 76 ده‌نگ له سلێمانی، دلڤین خه‌له‌ف به 82 ده‌نگ له نه‌ینه‌وا، كه‌ژاڵ هیدایه‌ت به 61 ده‌نگ له كه‌ركووك به ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ڵبژێردران.
هه‌روه‌ها هه‌ر یه‌ك له رێژین سیامه‌ند له هه‌ولێر، دلڤین شه‌ماڵ له دهۆك و شاد رزگار له سلێمانی به یه‌ده‌گ هه‌ڵبژێردران.
رۆژی پێنجشەممە، 21-12-2023، بە بەشداریی مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لەژێر ناوی (هێز و توانای ئافرەت، بناغەی پێشکەوتنی ئاشتی و ئابوورییە) دەستیپێکرد.
نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا لە هەولێر ده‌ستیپێكرد و بۆ ماوەی دوو رۆژ بەردەوام بوو و ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ به‌كۆتاییهات.




