٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەسروور بارزانی بۆ یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان: هەموو پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- مەسروور بارزانی، جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەبۆنەی تەواوبوونی کارەکانی کۆنگرەی نۆیەمی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی ئاراستەی زیبا تەها کرد کە دەنگی یەکەمی کۆنگرەکەی بەدەستهێنا.

دەقی پەیامی پیرۆزبایی مەسروور بارزانی:

بەڕێز خاتوو زیبا تەها سکرتێری گشتیی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان

بە بۆنەی سەرکەوتنی کۆنگرەی نۆیەم و هەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سکرتێری یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی بەڕێزتان و ئەندامانی نوێی سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان دەکەم.

هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوام بۆ ڕێکخراوەکەتان دەخوازم لە خەبات و تێکۆشانتاندا بۆ دەستەبەرکردنی مافەکانی ئافرەتان و بەهێزترکردنی ڕۆڵ و پێگەیان لە کۆمەڵگە و داکۆکیکردن لە پرس و دەسکەوتە نیشتمانییەکان، لەم پێناوەشدا، هەموو هاوکاریی و پشتیوانییەکی خۆمتان بۆ دووپات دەکەمەوە.

 

مەسروور بارزانی

جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان

هەواڵی پەیوەندیدار