سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم ڕێوڕه‌سمێكی به‌بۆنه‌ی جه‌ژنه‌كانی كریسمس و سه‌ری ساڵ ساز كرا

هه‌ولێر-KDP.info- به‌بۆنه‌ى هاتنى جه‌ژنه‌كانى كریسمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زایینییه‌وه، سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان ڕێوڕه‌سمێكى پێشوازى و ئێواره‌خوانێكى بۆ دیپلۆماتكاران و نوێنه‌رانى وڵاتان و هاوپه‌یمانان له هه‌رێمى كوردستان ساز كرد.
له ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و جێگرانى سه‌رۆك و نوێنه‌رى تایبه‌تى سكرتێرى گشتیى نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ژماره‌یه‌ك له وه‌زیران و به‌رپرسانى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان و باڵیۆزى وڵاتان ئاماده‌ى بوون.
لای خۆیه‌وه فه‌وزى هه‌ریرى سه‌رۆكى دیوانى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستان له وته‌یه‌كى به‌خێرهێناندا، به ناوى سه‌رۆكایه‌تیى هه‌رێمى كوردستانه‌وه پیرۆزباییى جه‌ژنه‌كانى كریمس و سه‌رى ساڵى تازه‌ى زانیینى له ئاماده‌بووان كرد و سوپاس و پێزانینى گه‌لى كوردستانى بۆ هاوكارى و پشتگیریى وڵاتان له هه‌رێمى كوردستان دووپات كرده‌وه، هه‌روه‌ها هیواى ساڵیكى تازه‌ى ئارام و ئاسووده و پێشكه‌وتنى بۆ هه‌مووان خواست.
هه‌ر له په‌راوێزى ڕێوڕه‌سمه‌كه‌دا، چه‌ند تابلۆیه‌كى هونه‌ریى هه‌ڵپه‌ڕكێى كوردى و پێکهاته‌کانی هه‌رێمی کوردستان پێشكه‌ش كران.




