٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەنجامدانی پڕۆژە لە ھەردوو قەزای شێخان و بەردەڕەش بەردەوامە

سەرچاوە: KDP.info

شێخان _KDP.info_  حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی ئەنجامدانی پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەردوو قەزای شێخان و بەردەڕەش، زۆر پڕۆژەی خستوونەتە بواری جێبەجێکردن، لەشێخان ٢٠٠ ڕێگای ناوخۆیی قیڕتاو دەکرێن، لە بەردەڕەشیش ملیارێک و ٥٠٠ملیۆن دینار بۆ کەرتی تەندروستی تەرخانکراوە.

سەردار شێخ یەحیا، قایمقامی قەزای شێخان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گرنگی زۆری بە قەزای شێخان داوە و پڕۆژەی زۆری بۆ قەزای شێخان ئەنجامداوە و بەردەوامیش پڕۆژەی تازە ئەنجام دەدرێن، ئەمەش بۆتە ھۆی ئەوەی ئاوەدانکردنەوەی شێخان بەردەوام بێ

سەردار شێخ یەحیا گوتیشی: پڕۆژەکانی قەزای شێخان جۆراوجۆرن، لە بواری ڕێگاوبان و کارەبا و ئاو و پەروەردە و ڕێگای گوندەکان و چەندین بواری دیکە.

شێخ یەحیا باسی لەوەش کرد: لە سەنتەر قەزای شێخان زیاتر لە ٢٠٠ ڕێگای ناوخۆیی قیڕتاو دەکرێت و خزمەتگوزارییان بۆ دابین دەکرێت، چونکە ساڵی ٢٠٠٣ کە شێخان لە دەستی ڕژێم ڕزگار کرا زیاتر لە ١٤ھەزار پارچە زەوی دابەش کرا، ئەمەش بووە ھۆی ئەوەی لۆدی زۆر لەسەر حکوومەت دروست بێت بۆ ئەوەی خزمەتگوزارییان بۆ دابین بکرێت، ئێستا حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ٩٠%ی خزمەتگوزاری دابین کردووە و بەردەوامیشە، لەم کابینەیە حکوومەتی ھەرێم بە گوژمەی ١٣٠ ملیار دینار پڕۆژەی بۆ شێخان ئەنجامداوە.

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی بەردەڕەشیش لە ڕاگەیندراوێکدا خستوویەتییە ڕوو: دوای دابینکردنی نزیکەی ملیار و نیوێک دینار لەلایەن مەسرور بارزانی  سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش لەسەر داوای خەڵکی سنووری قەزاکەمان و بە ھەوڵ و ماندووبوونی قایمقامی قەزای بەردەڕەش و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای دھۆک و بەڕێوەبەری تەندروستی بەردەڕەش و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئێستا پڕۆژەی دابین کردنی ئامێر و کەلوپەلی نەخۆشخانەکە درا بە کۆمپانیای پارت کیم ( part chem ) و بڕیارە لەماوەی ٣ مانگ ئامێرەکان دابین بکات، بۆ ئەوەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی بەردەڕەش بکەوێتە خزمەت ھاووڵاتییانی قەزاکە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار