نۆیەمین كۆنگرەی یەكێتیی ئافرەتانی كوردستان دەستی پێ كرد

هه‌ولێر-KDP.info- ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، به ئاماده‌بوونی مه‌سروور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له هه‌ولێر نۆیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و ئه‌و گۆنگره‌یه دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.
كۆنگره‌كه له‌ژێر دروشمی (هێز و توانای ئافره‌ت بناغه‌ی ئاشتی و ئابورییه) به‌ڕێوه ده‌چێ و له كۆنگره‌كه‌دا ده‌سته‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت دوای كۆنگره‌كه ده‌سته‌ی سكرتارییه‌ت، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی هه‌ڵده‌بژێرن و كۆنگرنگه دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان 71 ساڵ پێش ئێستا دامه‌زراوه و ئه‌مڕۆ نۆیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.
یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان به فه‌رمانی ڕابه‌ری شۆرشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان (بارزانی نه‌مر) و له‌ژێر سایه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا به هه‌وڵ و كۆششی ده‌سته‌یه‌ك له ئافره‌تانی ئازا یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان دامه‌زرا و بوو به پێشه‌نگ و بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی كوردستان.




