مهسروور بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق دەکات

ههولێر-KDP.info- سهرۆكوهزیرانی ههرێمی كوردستان و سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق تاووتوێی پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنییان كرد.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە عەبدولکەریم عەبد فازڵ، سەرۆکی دەزگای ئاسایشی نیشتمانیی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هەماهەنگیی ئەمنی لە نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵی کرا.




