٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سبەی بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی یەکێتی ئافرەتان کۆنگرەی خۆی بەڕێوەدەبا

سەرچاوە: KDP.info

سبەی نۆیەمین کۆنگرەی  یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە ئامادەبوونی سەرۆک بارزانی بەڕێوەدەچێت و سکرتێری ڕێکخراوەکەش دەڵێ: کۆنگرە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و دەستەی سکرتاریەت ھەڵدەبژێردرێت.

د.ڤیان سلێمان، سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند:  بڕیارە سبەی ڕۆژی پێنج شەممە نۆیەمین کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان لە شاری ھەولێر بەڕێوەبچێت و بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت،  سەرۆک بارزانی ئامادەی کۆنگرەی یەکێتی ئافرەتان دەبێت و ھەموو سەرکردایەتی پارتی و نوێنەری وڵاتانی بیانی و ڕێکخراوەکانی ئافرەتان و ژنان داوەتکراون بۆ کۆنگرە.
سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان دەشڵێت: کۆنگرە لە ھۆڵی شەھید سەعد عەبدوڵڵا بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و تێیدا پەیڕەوی ناوخۆی یەکێتی ئافرەتان ئامادە دەکرێت و دەستەی نوێ بۆ سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتان ھەڵدەبژێردرێت کە لە حەوت ئەندام و سێ یەدەک پێکھاتوون.

لەبارەی ھەڵبژاردنی سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان د.ڤیان سلێمان گوتی: لە کۆنگرە سکرتێر دیاری ناکرێت دوای کۆنگرە لەلایەن دەستەی سکرتاریەتی یەکێتی ئافرەتانەوە کەسێک وەک سکرتێری ڕێکخراوەکە دیاری دەکرێت.

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار