٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ھاوار محەمەد: لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردن ١٥ سکاڵامان تۆمار کردووە.

سەرچاوە: KDP.info

ھەولێر_KDP.info_ بەرپرسی یاسایی لە بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: لەسەر پرۆسەی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە ھەرسێ پارێزگای کەرکووک و نەینەوا و دیالە ١٥ سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکەین لێی بکۆڵدرێتەوە و ئەنجامەکان ئاشکرا بکرێن، ئەوکات ڕای پارتی بە فەرمیی لەسەر ئەنجامەکان دیار دەبێت.
ھاوار محەمەد ، بەرپرسی  یاسایی لە بەشی ھەڵبژاردنی پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ ماڵپەِڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئێمە لە ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێرا ق لە ھەرسێ پارێزگای کەرکوک، نەینەوا و دیالە ١٥ سکاڵامان تۆمار کردووە و چاوەڕێ دەکەین ئەنجامەکان بە دەست ھەژمار بکرێنەوە و ڕابگەیندرێت و ئەنجامەکانی لێکۆڵینەوە دیار بێت، ئەو کات بە فەرمیی ڕای پارتی ڕابگەیندرێت.
ھاوار محەمەد گوتیشی: ئێمە لە ھەرسێ پارێزگا سکاڵامان هەبووە و تۆمار کردووە، ١٠ سکاڵامان لە کەرکووک و سێ سکاڵا لە نەینەوا و دووسکاڵاشمان لە دیالە تۆمار کردووە کە زیاتر لە سەر ڕێگری ئەمنی لە دەنگدەرانی پارتی و لەڕووی تەکنیکی بوونە، چونکە ژمارەیەکی زۆری دەنگدەر بەھۆی کێشەی تەکنیکی نەیانتوانیووە دەنگ بدەن و زیاتریش ئەو کێشەیە لە نەینەوا ھەبووە و لەکەرکوکیش بەھەمان شێوە کێشە ھەبووە.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار