٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئه‌مڕۆ ئەنجوومەنی وەزیران سێ پرسی گرنگ تاوتوێ دەكات

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- بە سەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و سێ پرس تاوتوێ دەكرێن.

ئەمڕۆ بە سەرپەرشتیی مەسروور بارزانی، سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران و بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران، ئەنجوومەنی وەزیران كۆ دەبێتەوە و تێیدا سێ بڕگە تاوتوێ دەكرێن.

بڕگەی یەكەمی كۆبوونەوەكە بریتی دەبێت لە دواپێشهاتی هەردوو دۆسیەی هەمواركردنەوەی یاسای بودجەی گشتیی فیدراڵ و دۆسیەی نەوت و گازی هەرێمی كوردستان.

بڕگەی دووەم بریتی دەبێت لە خستنەڕوو و خوێندنەوەی یەكەم بۆ مادە و بڕگەكانی ڕەشنووسی یەكەمی ڕێنوێنیی كاركردنی كرێكاری بیانی لە هەرێمی كوردستان.

بڕگەی سێیەم تایبەت دەبێت بە جێبەجێكردنی بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران، لەبارەی سوودمەندانی مووچەی شەهید و ئەنفالكراوان.

هەواڵی پەیوەندیدار