٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

ئەمڕۆ ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەندرێت

سەرچاوە: KDP.info

بەغدا _KDP.info_  نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان گوتی: پرۆسەی ھەڵبژاردن بۆ ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە دەنگدانی تایبەت و گشتی لەو ناوچانەی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستان و ناوچە کوردستانییەکانەوە ھەیە لەڕووی ئەمنییەوە سەرکەوتوو بوو، ئەمڕۆش ئەنجامی بەرایی ڕادەگەیەندرێت.

نوێنەری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە ژووری ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکان، لیوا عەبدولخالق تەڵعەت، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی ھەڵبژاردن لە دووبەش پێکھاتبوو ئەوەی پەیوەندی بە ھەرێمی کوردستانەوە ھەبوو،  بەشێکی دەنگدانی تایبەت و کەمپی ئاوارەکان بوو، ئەوە ١٦ی مانگ ئەنجامدرا، دەنگدانی گشتیش لە ١٨ی مانگ تایبەت بوو بەناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی ھەرێمی کوردستان، بۆیە لە ھەردوو ڕۆژ دەزگا ئەمنییەکان .. پۆلیس و ئاسایش و پێشمەرگە ھاوکارییەکی تەواویان کرد بۆ سەرکەوتنی پرۆسەکە.
لیوا عەبدولخالق تەڵعەت گوتیشی: پرۆسەکە لەڕووی ئەمنییەوە سەرکەوتووبوو و لەڕووی ھونەریش ھەندێک کەموکوڕی ھەبوو ئەویش چارەسەرکرا، بۆیە ئەمڕۆ کۆمسیۆن ئەنجامی بەرایی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان ڕادەگەیەنێت.

بڵند ئیبراھیم
 

هەواڵی پەیوەندیدار