٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

خەڵکی شنگال جارێکی دیکە دووپاتیان کردەوە وەفادارن بۆ پارتی و بارزانی

سەرچاوە: KDP.info

شنگال-KDP.info- بەرپرسێکی پارتی لە سنووری شنگال ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، بەپێی ئەنجامە بەراییەکان پارتی دەنگی یەکەمی ھێناوە لەسەر ئاستی شنگال و دەڵێت، ئاستەنگ و ڕێگریش ھەبووە لە بریکارەکانی پارتی.

ئیدریس زۆزانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە شنگال، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "تا کاتژمێر ٤ی ئێوارە ڕێژەی بەشداری لە سنووری شنگال زیاتر لە ٣٦% بووە، بەڵام لەلایەن ھەندێ ھێزی شنگالەوە ئاستەنگ بۆ بریکارەکانی پارتی دروستکرا، واتا بەھۆی ئەو ڕێگریەی لە بریکارەکانی ئێمە دەکرا و بەھۆی فشاری ھەندێ ھێزی سەربازی لە دەڤەری شنگال زانیاری ورد نەدەگەیشتە حیزب".

لەبارەی ئەنجامەکان ئیدریس زۆزانی دەڵێت: "سەرەڕای ئەو ھەموو ڕێگری و فشارانەی ھەبوون، لەگەڵ ئەوەشدا لیستی پارتی لە سنووری دەڤەری شنگال بە پلەی یەکەم دێت و خەڵکی شنگال جارێکی دیکە دووپاتیان کردەوە دڵسۆز وەفادارن بۆ پارتی و بارزانی، چونکە سەرەڕای ڕەوشی نا ئاسایی شنگال ھێشتا شنگالیەکان ئامادە نین دەست لە پارتی بەردەن".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار