٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

مەخموور.. لیستی ١٩٧ی پارتی سەرکەوتنی گه‌وره‌ی تۆمار كرد

سەرچاوە: KDP.info

مەخموور-KDP.info- بەرپرسی ھەڵبژاردنەکانی پارتی لە مەخموور پێی وایە، لیستی پارتی دەنگی یەکەم بەدەست دێنێت لە ھەڵبژاردنی ئەمڕۆ، دەشڵێت، ھەندێ پێشێلکاری ھەبوو لە سنووری ناحیەی قەراج.

یەحیا پاڵانی، بەرپرسی ھەڵبژاردنی پارتی لە مەخموور، بەماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "پڕۆسەی ھەڵبژاردن لە سنووری مەخموور بەشێوەیەکی سەرکەوتوو کۆتایی ھات، بەڵام ھەندێک پێشێلکاری ھەبوون، بەتایبەتی لە سنووری ناحیەی قەراج ھێزی سەربازی دەستوەردانی کردووە و لەبەر سەقامیگری پڕۆسەکە پارتی سکاڵای تۆمار نەکردووە بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ پڕۆسەکە دروست نەبێت و ڕانەگیرێت".

لەبارەی ئەنجامەکان یەحیا پاڵانی گوتیشی: "ھێشتا ئەنجامی کۆتایی ڕانەگەیەندراوە، بەڵام پارتی ھێزی یەکەمە لە سنووری مەخموور و لیستی ١٩٧ی پارتی سەرکەوتنی بەرچاو تۆمار دەکات و زۆرترین دەنگی پارتیش لە سنووری ناحیەی گوێڕ بووە".

 

قائید میرۆ

هەواڵی پەیوەندیدار