٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەشداری لە پرسەی میری کوەیت کرد

سەرچاوە: KDP.info

کوەیت-KDP.info- ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لە کوەیت، بەشداریی لە پرسەی میری کۆچکردووی کوەیت شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.

سەرۆکی حکوومەت، سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح گەیاند و هیوای خواست خوای مەزن گیانی خوالێخۆشبوو بە میهرەبانیی خۆی شاد بكات و ئارامی و دڵنەواییش بە هەمووان ببەخشێت.

سەرۆکی حکوومەت هەروەها سوپاس و پێزانینی بۆ هاوکاری و پشتیوانیی دەوڵەتی کوەیت بۆ ئاسایش و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق دەربڕی.

پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە 12/18 سه‌رۆكوه‌زیران مەسروور بارزانی، بەسەرۆکایەتی شاندێکی حکوومی، بەرەو کوەیت بەڕێکەوت بۆ بەشداری لە پرسەی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح.

سه‌ردانه‌كه‌ی سه‌رۆكوه‌زیران مه‌سروور بارزانی بۆ كوه‌یت و گه‌یاندنی سەرەخۆشی و هاوخەمی خۆی و هەرێمی کوردستانی بە شێخ مەشعەل ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری دەوڵەتی کوەیت و بنەماڵەی ئەلسەباح، بووه‌ جێی بایه‌خی میدیای فه‌رمیی كوه‌یت ناسراو به‌ (كونا).

رۆژی شەممە 16/12/2023، نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری کوەیت، لە تەمەنی 86 ساڵیدا کۆچی دوایی کرد، بەو بۆنەیەوە سێ رۆژ پشوو لە سەرتاسەری وڵاتەکە و 40 رۆژ ماتەمینی راگەیەندرا.

هەواڵی پەیوەندیدار