٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

د.شاخەوان عەبدوڵا: بەشداریکردنی کەرکووکییەکان لە پرۆسەی دەنگدان زۆر گرنگە

سەرچاوە: KDP.info

کەرکووک _KDP.info_ جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق  گوتی: زۆر گرنگە کەرکووکییەکان بچن دەنگی خۆیان بدەن و خەڵکی شارەکە دەتوانن بە دەنگی خۆیان دۆخی کەرکووک بگۆڕن، بۆیە کات ماوە بێن دەنگ بدەن.

د.شاخەوان عەبدوڵا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا گوتی: زۆر گرنگە ئەمڕۆ کەرکووکییەکان بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن و بچنە دەنگدان و بەدەنگی خۆیان ناسنامەی شارەکە بپارێزن، چونکە دەنگی ئەوان کەمتر نییە لەو گوللانەی ڕووبەڕووی داعش دەیانتەقاند، بۆیە گرنگە ھەمووان بەشدار بن و دەنگ بدەن.
جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق گوتیشی: بۆ پەرلەمانی عێراق ڕەنگە کورسییەک جیاوازی زۆری نەبێت، بەڵام بۆ ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک یەک کورسی کاریگەری زۆری دەبێت، بۆیە کاتی ئەوە ھاتووە خەڵکی کەرکووک بە دەنگی خۆیان  دۆخی سەپێندراوی شارەکە بگۆرن.
دەشڵێت: کات ماوە و خەڵک دەتوانێت بێت دەنگی خۆی بدات، چونکە پێویستە گلەییەکانمان بخەینە لاوە و دەنگ بدەین، چونکە دەنگی ئێمە زۆر گرنگە بۆ ئەمڕۆی شاری کەرکووک.

بڵند ئیبراھیم 

هەواڵی پەیوەندیدار