٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

بەرپرسی لقی پارتی لە خانەقین: داوا دەکەین خەڵک زیاتر بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکات

سەرچاوە: KDP.info

خانەقین _KDP.info_ بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین گوتی: پرۆسەی دەنگدان بەشێوەیەکی ئارام بەردەوامە و داوا لە خەڵک دەکەین زیاتر بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکەن، بۆ ئەوەی مافی دەنگدانیان نەفەوتێت.
ئەکبەر حەیدەر خان، بەرپرسی لقی ١٥ی پارتی دیموکراتی کوردستان لە خانەقین، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: پرۆسەی دەنگدان لە خانەقین بەردەوامە و تا ئێستاش خەڵک ھەر دێت بۆ دەنگدان و پرۆسەکە تا ڕادەیەک بەشێوەیەکی ئارام بەڕێوە دەچێت و شتێکی وا ڕووینەداوە شایەنی ئەوە بێت پرۆسەکە بوەستێت.
ئەکبەر حەیدەر خان گوتیشی: داواکارین خەڵک زیاتر بەشداری لە پرۆسەی دەنگدان بکات ، چونکە ئەمە ھەڵبژاردنێکی گرنگ وچارەنوسسازە، بۆیە ڕێژەکە تا ئێستا نزیکەی ٣٠%یە و داواکارین خەڵک بێت دەنگ بدات بۆ ئەوەی مافی دەنگدانی نەفەوتێت.

بڵند ئیبراھیم   

هەواڵی پەیوەندیدار