دەنگدەران لە پارێزگای مووسڵ: داواکارین ھەر کەسێک مافی دەنگدانی ھەیە بەشداری لە ھەڵبژاردن بکات
_(2)__2023_12_18_h16m26s52__ER.jpg)
مووسڵ_KDP.info_ دەنگدەرانی سنووری پارێزگای مووسڵ داوا لە ھەموو ئەو کەسانە دەکەن مافی دەنگدانیان ھەیە و تا ئێستا دەنگیان نەداوە پەلە بکەن و بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن، بۆ ئەوەی پێگەی کورد لە مووسڵ بەھێز بیت.
حەجی ئەحمەد سلێمان کەسێکی بە تەمەنە و خۆی و ئەندامانی خێزانەکەی دەنگیان دا و دواتریش بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ئەمڕۆ ڕۆژی ھیمەتە و ئەرکی ھەموو کوردێکە بچێت دەنگی خۆی بدات کە مافی دەنگدانی ھەیە، بۆ ئەوەی لەڕێگەی دەنگی ئێمە پێگەی کورد بەھێز بێت و بتوانن بەرگری لە مافی ئێمە بکەن لەپارێزگای موسڵ، چونکە چەند کورد بەھێزتر بێت زیاتر مافی ئێمە بەدەست دێت و پارێزراو دەبێت.
لای خۆیشییەوە جەمیل کانیلانی بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: داوا لە خەڵک دەکەین ھەمووان پێکەوە بچن بۆ سەر سندوقەکانی دەنگدان و دەنگی خۆیان بدەن، پێشتر بە شۆڕش مافی خۆمان بەدەست ھێناوە، ئێستا بە دەنگ دەتوانین مافی خۆمان بەدەست بێنین، ھەر دەنگێک ھێزێکە بۆ کورد لە مووسڵ بۆیە داوا لە ھەموو دەنگدەران دەکەم بە جۆش و خرۆشەوە بێن بەشداری لە دەنگدان بکەن.
بڵند ئیبراھیم




