٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان دەستیپێکرد

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- کاتژمێر 7:00ـی بەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 18/12/2023، بنکەکانی دەنگدان کرانەوە و پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق دەستیپێکرد.

لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق، زیاتر لە 16 ملیۆن كه‌س لە هەردوو دەنگدانی گشتی و تایبەت مافی ده‌نگدانیان هەیە، کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئامادەکاری کردووە بۆ کردنەوەی حەوت هەزار و 765 بنکەی ده‌نگدان کە 48 هەزار و 40 وێستگەی دەنگدان لەخۆدەگرێت، بۆ دەنگدانی گشتی، تایبەت و ئاوارەکان.

بەگوێرەی ئامارەکانی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق، بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق، ناوەندەکانی دەنگدان و وێستگەکان لەلایەن فەرمانبەرانی دەوڵەت و خوێندکارانی زانکۆ و دەرچووان بەڕێوەدەبرێن كه‌ ژماره‌یان 214 هەزار و 595 کارمەندە.

لەم هەڵبژاردنەدا، 70 پارت و هاوپەیمانی سیاسیی کێبڕکێ لەسەر 275 کورسی لە 15 پارێزگاکە دەکەن، کە نزیکەی شەش هەزار کاندید لەسەر لیستەکان و بەشێوەی سەربەخۆ، کێبڕکێی هەڵبژاردن ئەنجامدەدەن.

هەروەها دوای 18 ساڵ، ئەمە یەکەمجارە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگا لە کەرکووک بەڕێوەدەچێت، کە لە دوای هەڵبژاردنەکانی 2005 هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگا لەو شارە بەڕێوەنەچووە.

هەواڵی پەیوەندیدار