٢٦ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦
پارتی دیموکراتی کوردستاننوێبوونەوە ، دادپەروەری ، پێکەوەژیان
کوردستانی

میر حازم: داوا لە ئێزدیه‌كان دەکەم له‌ ئاستێكی فراوان به‌شداری هه‌ڵبژاردن بکەن

سەرچاوە: KDP.info

هه‌ولێر-KDP.info- میری کوردانی ئێزدی داوا لە ئێزدییەکان دەکات لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراقدا بەشداربن و دەشڵێت، ''دەنگ بە بەربژێرانی ئێزدی و ئەو کەسانە بدەن کە مافی ئێزدییان دەپارێزن.''

سبەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق بەڕێوەدەچێت، میر حازم تەحسین بەگ، میری کوردانی ئێزدی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا داوای لە کوردانی ئێزدی کرد، بەشداری هەڵبژاردنەکەدا بکەن و دەنگ بە بەربژێرانی ئێزدی یان ئەو کەسانە بدەن کە کار بۆ ئێزدییان دەکەن.

میر حازم تەحسین بەگ گوتی، ''ئەم هەڵبژاردنە بۆ ئێمەی ئێزدی زۆر گرنگە و نزیکەی 80٪ـی کوردی ئێزدی سەر بە (تابع) موسڵن، با دەنگ بەربژێرانی خۆیان بەربژێری ئێزدی بدەن، بۆ ئەوەی بەرگری لە شنگال، شێخان و کوردستان بکەن.''

میری کوردانی ئێزدی جەختی لەوە کردەوە، دەبێ دەنگ بەو کەسانە بدرێت کە بە هانای ئێزدییانەوە دێن و کار بۆ شنگال دەکەن. ''هەرچەندە ژمارەی ئەندامانی ئێزدی لە ئەنجوومەنی پارێزگاکاندا زیاتر بێت، لە بەرژەوەندیی کوردانی ئێزدییە، چونکە زیاتر دەتوانن بەرگریی لە مافەکانی خۆیان بکەن، ئەوە نۆ ساڵە خەڵکی ئێمە لە کەمپەکاندا دەژین.''

هەواڵی پەیوەندیدار