سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، سه‌ره‌خۆشى له سكرتێرى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان ده‌كات
_(1)__2023_12_17_h14m58s56__ER.jpg)
ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ شه‌ممه 2023/12/16 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌یوه‌ندییه‌كى ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خاتوو ڤیان سلێمان سكرتێرى یه‌كێتیى ئافره‌تانى كوردستان و ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندیى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان، بۆ كۆچى دواییى خوالێخۆشبوو‌ى خۆشكیان، سه‌ره‌خۆشى له خۆى و خانه‌واده به‌ڕێزه‌كه‌یان كرد و هاوخه‌مى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕى.
به‌ڕێزیان هیواى خواست خواى مه‌زن گیانى خوالێخۆشبوو به به‌زه‌یى و میهره‌بانیى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وایى به هه‌مووان ببه‌خشێت. لاى خۆیه‌وه خاتوو ڤیان سلێمان، سوپاس و پێزانینى خۆى و خانه‌واده‌كه‌یانى بۆ په‌یوه‌ندى و هاوبه‌شیى به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له خه‌م و پرسه‌كه‌یاندا دووپات كرده‌وه.




