سەرۆکی هەرێمی کوردستان سەرەخۆشی لە گەلی کوێت دەکات

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی کۆچی دواییی میری کوێت، سەرەخۆشی لە گەلەکەی دەکات و دەڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا."
ئەمڕۆ شەممە، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بەبۆنەی کۆچی دوایی میری کوێت بڵاوکردەوە و گوتی: "سەرەخۆشیی قووڵی خۆم ئاڕاستەی گەل و سەرکردایەتیی وڵاتی کوێتی دۆست دەکەم بەبۆنەی کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسوباح."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، "ئێمە لە هەرێمی کوردستانی عێراق هاوبەشی خەم و پەژارەی وڵاتی کوێتی دۆستین لەم ساتە سەختەدا. داواکارین لە خودای گەورە خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و سەبووری هەموو لایەک بدات."




