سەرۆک بارزانی پەیامێکی سەرەخۆشیی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت بڵاو کردەوە

ههولێر-KDP.info- سەرۆک بارزانی بەبۆنەی کۆچی دوایی ئەمیری کوێت پەیامێکی سەرەخۆشی ئاراستەی گەل و سەرکردایەتیی کوێت کرد.
ئەمڕۆ شەممە 16/12/2023، سەرۆک بارزانی لە پەیامێکدا بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت بڵاوی کردەوە: "بە داخێکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئەمیری دەوڵەتی کوێت خوالێخۆشبوو (شێخ نەواف ئەلئەحمەد ئەلجابر ئەلسەباح)ـمان پێگەیشت، لەخوای گەورە دەپاڕێینەوە گیانی بە بەهەشتی بەرین شاد بکات و هاوخەمی و هاوسۆزی قووڵمان بۆ بنەماڵەی ئال سەباح و گەل و سەرکردایەتیی دەوڵەتی کوێت ڕادەگەینین."
سەرۆک بارزانی راشی گەیاندووە: "خوالێخۆشبوو شێخ نەواف ئەلئەحمەد کاروانێکی پڕ لە دەستکەوت و بەخشینی بۆ گەلەکەی گەیاندە مەنزڵگە و کۆچی دوایی کرد، ئێمە هاوبەشی خەمی برایانمان لە دەوڵەتی کوێتین و داوا لە خوای گەورە دەکەین کە سەبووری بە خێزانی ئال سەباح و گەلی کوێتی برا ببەخشێت و ئاسایش و سەقامگیریی بۆ دەوڵەتی کوێت و گەلەکەی بەردەوام بکات."




