سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی بۆ کۆچی دوایی ئەمیری کوێت بڵاو کردەوە

ههولێر-KDP.info- سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بۆ کۆچی دوایی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح، ئەمیری کوێت بڵاوکردەوە.
ئەمرۆ شەممە، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پرسەنامەیەکی بهبۆنهی کۆچی دوایی ئەمیری کوهیت لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (ئێکس) بڵاوکردەوە و نوسیوویەتی: "بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە هەواڵی کۆچی دوایی جەنابی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح ئەمیری کوێتمان پێگەیشت."
دەشڵێت: "پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئەلسەباح و گەلی کوەیت دەکەین، داواکارین لە خوای گەورە کۆچکردوو بە بەهەشت شاد بکات، هەروەها سەبر و دڵنەوایی بە هەموو لایەک ببەخشێت."




